مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ڕێكخراوی بەدر لە ڕاگەیاندراوێكدا پشتگیری خۆی بۆ ئێران ڕاگەیاند و دەشڵێت “ئەمە جەنگێكی یەكلاكەرەوەیە و جێگەی بێلایەنی تێدا نابێتەوە،”
نووسینگەی ڕێنمایی عەقیدەیی ڕێكخراوی بەدر، كە هادی عامری سەرۆكایەتی دەكات، ڕۆژی دووشەممە 26ـى 1ـى 2026 لە ڕاگەیاندراوێكی دا پاڵپشتی و پشتگیری خۆی بۆ ئێران دووپات كردەوە و ڕایدەگەیەنێت “لە بەرامبەر ئەو هەڕەشانەی دەكرێنە سەر تاران، ئێمە لە سەنگەری پشتگیریكردنی ئێراندا دەبین، چونكە ئەمە جەنگێكی یەكلاكەرەوەیە و جێگەی بێلایەنی تێدا نابێتەوە.”
ڕێكخراوی بەدر جەخت لەوەش دەكاتەوە كە ئەو گوشارانەی ئێستا هەن درێژكراوەی پرۆژەی لووتبەرزیی جیهانین بۆ لاوازكردنی میحوەرەكەیان و دەشڵێت “ئەوەی ئێستا ڕوو دەدات تەنیا ڕووداوێكی ئاسایی نییە، بەڵكوو جەنگێكی یەكلاكەرەوەیە لەنێوان بەرەی حەق و ناحەق، بۆیە هیچ شوێنێك بۆ بێلایەنی، دوودڵی و بێدەنگی نەماوەتەوە.”

































































