زاری كرمانجی :
دوای هەوڵەكانی وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان، حكوومەتی عێراق نەوتی سپی مالانی ڕەوانە كردووە و ئەمڕۆ دەست بە دابەشكردنی دەكرێت .
پەیامنێری زاری كرمانجی لە سیدەكان، ڕایگەیاند:” نەوتی سپی حکومی عێراق گەیشتۆتە بەنزینخانەی سیدەكانی هاوچەرخ لە گوندی مجێسەر، ئەمڕۆ نەوتی بریکارێكی سیدەكان ( بابۆ سیدەكەیی ) دابەش دەكرێت .
ئەوەشی خستەڕوو، نەوتەكە بۆ هەر سەرۆك خێزانێك بڕی 100 لیتر دیاری كراوە، لەبەرامبەردا 31,000 وەر ئەگیرێت .
سەفین عەبدولباقی بەڕێوەبەری كارگێڕی بەنزینخانەی سیدەكانی هاوچەرخ، بە زاری كرمانجی گووت:” بەسەرپەرشتی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان لە کاتژمێر 9:00ی بەیانی تاکو کاتژمێر 4:00ی ئیوارە پرۆسەی دابەشكردنی نەوت بەردەوام دەبێت .
داواش لە هاووڵاتییان دەكات، پابەندبن بەکاتەوە بەهۆی سەرماوسۆڵەوە ناتوانین کاتژمێرەکانی دابەشکردن زیاتربکەین، ڕۆژانی داهاتوو دابەشکردن بەردەوام ئەبیت
گووتیشی:” پێویستە هەر سەرۆک خێزانێک کۆپی کارتی نشتیمانی لەگەڵ خۆی بینێت یا هەر لەبەنزینخانەش کۆپی ئینتساخ هەیە .


































































