سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی رای گەیاند، زیاتر لە 536 هەزار لیتر سووتەمەنی كە لەسەر راسپاردەی مەسروور بارزانی دابین كراوە، دەگاتە رۆژئاوای كوردستان و لە كۆتایی ئەم هەفتەیە دابەش دەكرێت.

مووسا ئەحمەد سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی رای گەیاند، تیمێكی خۆبەخشی تەندروستیی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، رۆژانە لەناو قوتابخانەكان هەن و پشكنین بۆ ئاوارەكان دەكەن، هاوكاری گەیەنراوەتە سەرجەم شار و شارۆچكەكان، تەنیا دوو شارۆچكەی بچووك ماون، ئەوانیش لە رۆژانی داهاتوودا هاوكارییان پێ دەگات.
مووسا ئەحمەد گوتی، لە كۆتایی ئەم هەفتەیە زیاتر لە 536 هەزار لیتر سووتەمەنی كە لەسەر راسپاردەی سەرۆك وەزیران مەسروور بارزانی دابین كراوە، دەگاتە رۆژئاوای كوردستان و بەسەر خێزانەكان دابەش دەكەین.
سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی باسی لەوەش كرد، تەواوی خێزانەكان لە ناو پۆلەكانی قوتابخانەكاندان، هەروەها بەشێك لەوان لە ناو مزگەوتەكاندان، رۆژانە تیمەكان بەشێوەیەكی مەیدانی هاوكاری و پێداویستییەكان دابەش دەكەن، هاوكات رۆژانە سێ هەزار وەجبەی خواردن دابەش دەكرێت، تیمێكی خۆبەخشی تەندروستیی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، رۆژانە لەناو قوتابخانەكان هەن و پشكنین بۆ ئاوارەكان دەكەن.


































































