مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
میدیاكانی ڕۆژئاوای كوردستان بڵاویان كردەوە، بە هۆی بۆردوومانی سوپای عەرەبی سووریی بۆ سەر گوندێكی سنووری كۆبانێ، پێنج هاووڵاتی سڤیلی كورد شەهیدبوون كە لە نێویاندا دوو منداڵ هەن و هەروەها پێنج هاووڵاتیی دیكەش بریندار بوون .
ئەمڕۆ دووشەممە 26ـى 1ـى 2026، لادێكانی باشووری ڕۆژهەڵاتی كۆبانێ لەلایەن سوپای عەرەبی سووریی تۆپبارانی قورس كراوە، لە ئەنجامدا ، پێنج هاووڵاتی مەدەنی كە دوویان منداڵن گیانیان لەدەستداوە و پێنج كەسی دیكەش برینداربوون كە زۆربەیان لە یەك خێزانن.
سەرچاوەكان باس لەوە دەكەن قوربانیانی مەدەنی دیكەش هەن كە هێشتا ناسنامەكانیان نەزانراوە.


































































