مههدى محهممهد – زاری كرمانجی :
لە بەدواداچوونی ڕێكخراوەكانی مافی مرۆڤ لە ئێران، ناسنامەی 58 هاووڵاتی كورد ئاشكرا كراوە كە لە خۆپیشاندانەكانی شارەكانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی كوردستان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەكانی ئێران كوژراون .
هاوكات بەپێی ڕاپۆرتێكی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، نزیكەی سێ هەزار كەس لە هاووڵاتییانی سڤیل و خۆپیشاندەران لە تەواوی شارەكانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی كوردستان بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆ گیانیان لەدەستداوە و 500 ئەندامی هێزە ئەمنییەكانیش لە هێزە سەركوتكەرەكان كوژراون
لە ڕاپۆرتەكەی هەنگاو ئەوەش هاتووە كە زیاتر لە 40 هەزار كەس دەستگیركراوە .
زۆرترین قوربانیانی كورد لە شارەكانی شارەكانی ئیلام، كرماشان، ورمێ، لوڕستان، سنە، سەقز، بۆكان، كامیاران و جوانڕۆ تۆمار كراون.
بەهۆی قەیرانی ئابووریی، سیاسیی و كۆمەڵایەتیی، گەلانی ئێران لە ڕۆژی 28ـى كانوونی یەكەمی 2025 ەوە، لە زۆربەی شارەكانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی كوردستان هاتوونەتە سەر شەقامەكان و دەستیان بە خۆپیشاندان كردووە و لە بەرامبەریشدا هێزە ئەمنییەكانی ئێران بۆ كپكردنی دەنگی شەقامەكان هەموو كارێك دەكەن .

































































