مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
مایك پۆمپیۆ، وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمەریكا، لە پەیامێكی دا سەبارەت بە دۆخی كوردانی ڕۆژئاوای كوردستان لە سەر پلاتفۆرمی (ئێكس) ڕایدەگەیەنێت “پشتكردن لە هاوپەیمانە كوردەكانمان كارەساتێكی ئەخلاقی و ستراتیژی دەبێت،”
پۆمپیۆ بە بڵاوكردنەوەی پۆستێكی لینزی گراهام، سیناتۆری كۆماری كە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەندین پۆستی بۆ پشتگیری كوردەكان بڵاو كردووەتەوە، پشتگیری خۆی بۆ ڕۆژئاوا دەربڕیوە.

































































