زاری كرمانجی
مافپەروەر کامۆ خدر مامۆستای زانكۆ، دەڵێت: “دەستبەکاربوونەوە بۆ ئەو فەرمانبەر و مامۆستیانەی کە لەداموودەزگاکانی حکومەتی هەرێم مۆڵەتی خوێندنیان وەرگرتووە بە دوو شێواز دەتوانن لە داموودەزگاکانی حکومەتی هەرێم پێش تەواوکردنی خوێندن یان دوای تەواو بوونی خوێندن دەستبەکارببنەوە.
١/شیوازی یەکەم: ئەگەر خوێندنەکەی بەسەرکەوتووی تەواو کرد.
پاڵپشت بە نوسراوی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە ژمارە (٩٢٦٥) لە رێکەوتی ٢٠٢٥/٥/١١ سەبارەت بە دەستبەکاربوونەوە چەند خاڵێکی روون کردۆتەوە:
ئەو کەسانەی لە دەرەوەی وڵات دەخوێن و خوێندن تەواو دەکەن پێویستە لەکاتی دەستبەکاربوونەوە بڕوانامە یاخود پشتگیری نمرە بهێن کە تیایدا ئاماژە بکرێت بە سمستەرەکان و ووانەکان و نمرەی دەرسەکان کە خوێندنی تەواو کردوە ئینجا دەستبەکاربونەوەی بۆ بکرێت
شیوازی دووەم: ئەگەر سەرکەوتوو نەبوو لە خوێندن.
کەسی دامەزراو لە داموودەزگاکانی حکومەتی هەرێم بەهەر هۆکارێک نەیتوانی خوێندنەکەی تەواو بکات لە دەرەوەی وڵات و پاڵپشت بە رێنمایی ژمارە (٥) ساڵی ٢٠٢١ مۆڵەتی خوێندن دەتوانێت لە دام و دەزگاکانی حکومەتی هەرێم وەک کەسێکی سەرنەکەوتوو لە خوێندن دەستبەکاربێتەوە.
-بابەتی دەستبەکاربونەوە تایبەتە بە کەسی دامەزراو و پێشتر بەپێی یاسا و رێنماییە بەرکارەکان لە داموودەزگاکانی حکومەتی هەرێم مۆڵەتی خوێندنیان وەرگرتوە و دەستیان بەخوێندن کردوە و کەسی دانەمەزراو ناگرێتەوە
-بەدەستهێنانی بروانامەی بەرزتر چەندین ماف و ئیمتیازی پێوەردەگریت و سەرنەکەوتتن لە خوێندن چەندین ئەرکی کارگێری و دارای دەخرێتە ئەستۆ وەک لێوەرگرتنەوەی مووچوەکان و کەفالەت.. هتد.

































































