مستەفا دۆلەمەری-مێرگەسۆر:
بەیان قادر، بەرپرسی فەرمانگەی كارەبای مێرگەسۆر، بە زاری كرمانجی راگەیاند، هۆكاری كەمبوونەوەی كاتژمێرەكانی كارەبا لە سنووری قەزای مێرگەسۆر دەگەرێتەوە بۆ دابەزینی ڤۆلتیە، كەشوهەوا هۆكارە بۆ دابەزینی ڤۆڵتیە، چونكە چەند كەش و هەوا سارتر بێت خەڵك زیاتر كارەبا بەكاردەهێنێت.
بەرپرسی فەرمانگەی كارەبای مێرگەسۆر، گوتیشی:” هەموو ئامادەكاریەكمان كردووە بۆ وەرزی زستان رۆژانە لەسەر خەتین، بۆ ئەوەی هەر كێشەیەك هەبێت دەستبەجێ چارەسەر بكەین”.