مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاوی كردەوە هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) شكستیان بە هێرشێكی چەكدارانی داعشیان بۆ سەر زیندانی غوێران (پیشەسازی) لە شاری حەسەكە كە هەزاران دەستگیركراوی داعشی تێدایە هێنا.
ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ، ئەمڕۆ یەكشەممە 25ـى 1ـى 2026، بڵاوی كردەوە “شەوی ڕابردوو هەسەدە بە پاڵپشتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، هێرشێكی توندی شانەكانی سەر بە دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) كە ویستوویانە دزە بكەن ناو زیندانەكە و دوای پێكدادانی توند شەڕڤانانی هەسەدە شكستیان بە هێرشەكە هێناوە،”
ڕوانگەی ناوبراو دەشڵێت “لەم ڕووبەروونەوەدا هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە پاڵپشتی ئاسمانی و لۆجستی شان بە شانی شەڕڤانان توانییان شكست بە هێرشبەرەكان بهێنن.”
هێرشەكە لە كاتێكدایە كە ناوچەكە بە بارودۆخێكی نائارامی سەربازیی و سیاسیی تێپەڕ دەبێت و داعش هەوڵ دەدات سوود لەو بارودۆخە وەربگرێت بۆ ئازادكردنی زیندانییەكان و شكاندنی ئەو ئاگربەستە 15 ڕۆژەی لە نێوان هەسەدە و حكومەتی دیمەشق لە ئارادایە هەر وەكوو ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ هێمای بۆ دەكات.


































































