بهختیار سهباح-زاری كرمانجی:
لە هەنگاوێکی مرۆیی گرنگ و چاوەڕوانکراودا، موسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی، لە میانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا مژدەی شکاندنی بەربەستەکانی بەردەم گەیاندنی هاوکارییەکانی بە خەڵکی کوردستان ڕاگەیاند.
ناوبراو ئاشکرای کرد؛ کە ئەمڕۆ کاروانێکی گەورەی هاوکارییە مرۆییەکان دەگاتە شاری کۆبانێی خۆڕاگر.
سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا تیشکی خستە سەر بەردەوامی هەڵمەتەکانیان لە ڕۆژئاوای کوردستان و ڕوونی کردەوە، کە پڕۆژەکانیان تەنیا لە یەک ناوچەدا نەماوەتەوە.
بەپێی ئامارەکان، تا ئێستا زیاتر لە 34 هەزار هاووڵاتی لە شارەکانی (عامودێ، دێرک و حەسەکە) لەو کۆمەک و پێداویستییانە سوودمەند بوون کە لەلایەن دەزگای خێرخوازی بارزانی دابین کراون، ئەمەش وەک بەشێک لە ئەرکی نیشتمانی و مرۆیی بەرامبەر بە خوشک و برایانی ڕۆژئاوا.


































































