زاری کرمانجی
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران، چەند ڕێنمایەك بە شۆفێران دەدات، پێویستە لە کاتی بوونی شەختە (بەستەڵەک) و سەرمای تونددا ڕەچاوی ئەم خاڵانە بکەن:
١. ⛓️ زنجیر : ئەگەر ڕێگاکە ناوچە شاخاوییەکانە، دڵنیابە لە بوونی زنجیری تایە، تەنانەت ئەگەر ئۆتۆمبێلەکەت (دەبڵ ئەکسل)ـیشە، زنجیر بەکاربهێنە.
٢. 🚗 مەودای سەلامەتی: لەسەر شەختە و بەستەڵەک، ئۆتۆمبێل پێویستی بە مەودایەکی زیاترە بۆ وەستان. دووری نێوان خۆت و ئۆتۆمبێلی پێشەوەت دوو هێندە زیاتر بکە.
٣. 🛑 ئیستۆپی کتوپڕ مەکە: کاتێک هەست دەکەیت ئۆتۆمبێلەکەت دەخلیسکێت، ئیستۆپ مەگرە، بەڵکو پێ لە بەنزین هەڵگرە و سوکانەکە بە ئاراستەی خلیسکاندنەکە بادە.
٤. ⚙️ گێڕی قورس بەکاربێنە: لە دابەزینەکاندا بە هیچ شێوەیەک پشت بە ئیستۆپ مەبەستە، گێڕی ئۆتۆمبێلەکەت بکە گیری قورس یان گێڕی نزم بۆ کۆنتڕۆڵکردنی خێرایی.
٥. 👀 ئاگاداری “شەختەی ڕەش” بە: هەندێکجار جادەکە ڕەش دیارە بەڵام چینێک سەهۆڵی تەنکی گرتووە، بەتایبەت سەر پردەکان و ئەو شوێنانەی سێبەرن و خۆر لێیان نادات.
٦. 💡 لایتەکانت: لە کاتی بەفر بارین و تەمدا، لایتە نزمەکان و لایتە تەمەکان داگیرسێنە تا ئەوانی تر بە باشی ببینن.
٧. ❄️ پاککردنەوەی تەواوەتی: تەنها جامی پێشەوە پاک مەکەرەوە، بەفری سەر بۆنیت و سەقفیش پاک بکەرەوە، چونکە لەکاتی ئیستۆپدا دێتە خوارەوە و بەردەمت دەگرێت.

































































