موڕشید برادۆستی – زاری کرمانجی
بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی ئیدارەی سۆران، ڕایگەیاند:” حکوومەتی فیدڕاڵی ڕەزامەندی دەربڕیوە بە ڕەوانەکردن و دابینکردنی 50 ملیۆن لیتر نەوتی سپی ماڵان و لەو ڕێژەیەدا نزیکەی 18 ملیۆن بۆ پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانە .
ئەمیر شانەدەری بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی ئیدارەی سۆران، ئاشکراشی کرد:” بەشی ئیدارەی سۆران دابینکراوە، لەم پرۆسەیە هەر سەرۆک خێزانێک 100 لیتر نەوتی پێدەدرێت لەبەرامبەردا 31 هەزار دیناری لێوەرد دەگیرێت .
ئەوەشی خستەڕوو:” نەوتەکە ئامادەیە بەهۆی ئەو شەپۆڵەی بەفر بارین و شەختەیە ترێلە و تانکی نەوت نەیان دەتوانی بگەنە ناوچە شاخاویەکانی ئیدارەی سۆران، بۆیە نەمان توانیوە دەست بەدابەشکردنی بکەین .
بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی ئیدارەی سۆران، گووتیشی:” لەو هەفتەیە دەست بە دابەشکردنی دەکەین، سەرەتا لە قەزای چۆمان و دواتر سیدەکان، هەموو هەوڵێکیش دەدەین تەواوی قەزا و ناحیەکانی ئیدارەی سۆران لەو بڕە نەوتە سودمەند ببن”.


































































