شەهلاسۆفی- زاری کرمانجی:
ئەپێکی نوێ بە قالبێکی تاریک و خەمۆکەوە لە سەرانسەری چیندا بڵاوبووەتەوە و بە خێرایی ناوبانگێکی زۆری بەدەستهێناوە.
چەمکەکە ناوی “Are You Dead?”، (تۆ مردوویت؟)
کە دەبێت هەر دوو ڕۆژ جارێک بچیتە ژوورەوە و کلیک لەسەر دوگمەیەک بکەیت بۆ ئەوەی پشتڕاستی بکەیتەوە کە لە ژیاندایت. بە پێچەوانەوە ئەپەکە پەیوەندی بە کەسێکەوە دەکات کە تۆ وەک پەیوەندییەکی فریاگوزاری دیاریت کردووە و ئاگاداری دەکاتەوە کە تۆ زیندوویت یاخود نا.
ئەپەکە لە مانگی ئایاری ساڵی ڕابردوودا خرایە بازاڕەوە و سەرەتا گرنگییەکی کەمی پێدرا، بەڵام لە چەند هەفتەی ڕابردوودا بە خێرایی بووەتە جێی سەرنج و زۆرێک لە گەنجان کە بە تەنیا لە شارەکانی چین دەژین دایبەزاندووە.
پێشوازییەکەی وایکردووە زۆرترین دابەزاندنی ئەپی پارەیی بێت لە چین.
بەپێی ئامارەکانی گڵۆباڵ تایمز و دامەزراوە توێژینەوەکانی سەر بە دەوڵەت، ژمارەی ماڵە تاک کەسییەکان لە چین دەتوانێت تا ساڵی ٢٠٣٠ بگاتە ٢٠٠ ملیۆن کەس.

































































