بەپێی پێشبینییەكانی پشتیوان پێنجوێنی شارەزای كەشناسی، سەرەڕای ئەوەی پلەكانی گەرمی چوار پلە بەرزدەبنەوە، بەڵام لە هەندێك ناوچە شەختە دەبێت و لە نیوەڕۆ بۆ ئێوارەشدا لە ناوچە شاخاوییەكان بەفر دەبارێت.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشداوە كە لە ڕۆژانی 28 و 29ی ئەم مانگەدا شەپۆلێكی نوێی بارانبارین و بەفر لە ناوچە شاخاوییە بەرزەكان دەست پێ دەكات، ئەم شەپۆلەش لە 10 ڕۆژی سەرەتای مانگی دوو دا بەردەوام دەبێت و بەهۆیەوە مەترسیی دروستبوونی لافاو لە چەند ناوچەیەكی جیاوازدا دەكرێت.

































































