مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
فرانك پالۆنی، كۆنگرێسمان لە حزبی دیموكراتەكان، بە توندی ڕەخنەی لە بڕیارەكانی ترەمپ گرت و ڕایدەگەیەنێت “جارێكی دیكە هاوپەیمانە سەرەكییەكەی ئەمەریكای خستە بەردەم گورگەكان،”
فرانك پالۆنی لە پەیامێكی دا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس نووسیویەتی “جێهێشتنی ئەو شەڕڤانانەی كە یارمەتیدەرمان بوون لە شكستپێهێنانی داعش، هەمان ناپاكی كردنی ئەفغانستانی بیر هێنامەوە، ترەمپ دووبارە و سێ بارە پیشانی دەدات هاوڕێیەكی خراپە،”
پالۆنی داواش دەكات لە بەرامبەر سیاسەتی “بێباكانەی” دەرەوە، پێویستە بە زوویی لێپرسینەوە لەگەڵ ئیدارەی ئێستا بكرێت .

































































