مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
مانگی سووری كورد لە ڕۆژئاوای كوردستان ڕایدەگەیەنێت كە چوار منداڵ بە هۆی گەمارۆی توندی سەر كۆبانێ و سەرما و نەبوونی هیچ ئامرازێكی گەرمكردنەوە گیانیان لەدەستدا.
هەدیە عەبدوڵڵا، هاوسەرۆكی مانگی سووری كورد لە ڕۆژئاوای كوردستان ئەمڕۆ شەممە 24ـى 1ـى 2025 ڕاگەیاند “نزیكەی دوو هەفتەیە شاری كۆبانێ گەمارۆ دراوە و تەواوی ڕێگەكانی شارەكە بە تەواوی داخراون و كارەبا، ئاو و دەرمانی لێبڕاوە.” دەشڵێت “بارینی بەفرێكی زۆر و نەبوونی كارەبا و سووتەمەنی لە شارەكە دۆخی ژیانی هاونیشتمانییانی بەگشتی و بە تایبەت منداڵان سەختتر كردووە.”































































