وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستی بە ڕێکارە یاسایی و کارگێڕییەکان کردووە بۆ ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەران و بڕیارە ئەم هەفتەیە لیستەکە بۆ بەغدا بنێرێت.
بۆ ئەم مەبەستە، ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو وەزارەتی دارایی سەرجەم یەکە ژمێریارییەکانی فەرمانگەکانی ئاگادار کردووەتەوە کە بە زووترین کات لیستەکانیان لە سیستەمی “پەیرۆڵ” تۆمار بکەن، تاوەکو پڕۆسەی وردبینی و ناردنی لیستەکە بۆ بەغدا دوانەکەوێت.

































































