زاری كرمانجی- ئیدارەی سۆران:
ئەمڕۆ یەک شەممە، بەهای نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە لە بازاڕەکانی جیهاندا، بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ گۆڕانکاری بەسەردا هات و نرخەکەیان ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت ئێستا بە ٩٣ دۆلار و ٢٨ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٩٢ دۆلار و ٣٦ سەنت بوو.
هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٨٧ دۆلار و ٢٥ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٦ دۆلار و ٦١ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرا.
