دەزگای زاری كرمانجی
  • دەستپێک
  • کوردستانى
    ئه‌فسه‌رێك و سێ سه‌ربازی سوپای عێراق بەرتەقینەوە كەوتن

    لە جیاتی دانانی مامۆستایان كەوتە واری جێبەجێ كردنەوە

    بڕیار درا بۆ لە شوێن دانانی مامۆستایان

    بڕیار درا بۆ لە شوێن دانانی مامۆستایان

    پەروەردەی سۆران ئامادەکاری بۆ ساڵی نوێی خوێندن دەكات

    نرخی مریشكی زیندوو بەرزبووەوە

    نرخی مریشكی زیندوو بەرزبووەوە

  • عێراقی

    وەزارەتی دارایی عێراق سەدان ملیار دینار بۆ جوتیارانی هەرێم خەرج دەكات

    لە مانگی تەممووزدا 78 ملیار لیتر بەنزین لە عێراق فرۆشراوە

    لە پارێزگایەکی عێراق گەنجێک لەسەر نۆرەی بەنزین کوژرا

    عێراق جوولەی بە هێزێكی زۆر كرد

    عێراق جوولەی بە هێزێكی زۆر كرد

  • جیهانى
    یەکێتیی ئەوروپا دەرگا بەڕووی کەنەدادا دەکاتەوە

    سامانی ٤٠٠ دەوڵەمەندترین کەسی ئەمریکا دەگاتە ٨ تریلیۆن دۆلار

    ترەمپ سەدان کرێکاری کارگەکانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی بێکار کرد

    مەسعود پزیشكیان: ئەگەر دوژمنان پیاوی جەنگن ئێمە لە مەیدانین

  • وتار
    برایەتی گەلان یان ئاشتی لەگەڵ کێ بکەم ؟ چۆن دەکرێت ؟

    حکوومەتی کوردستان ، بەهێزترین و خزمەتگوزارترین لە نێو ناوچەیەکی ئاڵۆز و ناسەقامگیردا

    شرۆڤەیەکی جیاواز بۆ شۆڕشی ئەیلوول.. لە یادکردنەوەوە بۆ ھۆشیاریی نەتەوەیی و پاراستنی دەستکەوتەکان

    31ـی ئاب، پیلانی نەیارانی قەوارەی هەرێمی کوردستانی پووچەڵکردەوە

    بۆ چى هەرگیز متمانە حزب و بازرگانى سیاسى خۆفرۆش مەکەن !

    خانەقین لەبەردەم هەڕەشەی دیمۆگرافیادا …

    خانەقین لەبەردەم هەڕەشەی دیمۆگرافیادا …

    جەنگی ئەمریکا و ئێران ؛ ئایا دەبێتە جەنگی جیهانی سێیەم ؟

  • ڕاپۆرت
    هێرشی سەر نووسینگەی مەسرور بارزانی؛ هەڵوێست و ناڕەزایی نێودەوڵەتی زياترى بەدوا داهات

    ئه‌مڕۆ 39 ساڵ به‌سه‌ر ڕاپه‌ڕینی ڕواندز تێپه‌ڕ ده‌بێت

    مێژووی كورد لە نێو دەوڵەتی عوسمانی

    مێژووی كورد لە نێو دەوڵەتی عوسمانی

    شۆرشی سمكۆی شكاك (١٩١٨-١٩٣٠)

    شۆرشی سمكۆی شكاك (١٩١٨-١٩٣٠)

    دێرسیم؛ برینی نەتەوەیەك

    دێرسیم؛ برینی نەتەوەیەك

    شۆرشی شێخ سەعیدی پیران (١٩٢٥)

    شۆرشی شێخ سەعیدی پیران (١٩٢٥)

  • دیمانە
    مەسرور بارزانی: هەرێمی کوردستان نابێتە بەشێک لە هیچ ململانێیەک

    مەسرور بارزانی : پەیوەندی باشمان لە گەڵ حکوومەتی نوێی عێراق هەیە

    کۆکاکۆلا هۆکارە بۆ لەناوچوونی گورچیلە

    کۆکاکۆلا هۆکارە بۆ لەناوچوونی گورچیلە

    بەرهەمەکانی زۆم خواستێکی زۆریان لەسەرەسەدان دەرفەتی کاری رەخساندوە

  • ئابوورى
    بازاڕی زێڕ جولەی تێكەوت نرخی بەرەو بەرز بوونە

    ئاوات شێخ جەناب: پێویستە مووچەی هەرێمی کوردستان لە خەرجیی کرداری دەربهێنرێت

    عەلی زەیدی: بەرهەمهێنانی نەوت بۆ 10 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا بەرزدەکەینەوە

    گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان بەشداری لە گەورەترین پێشانگای گەشتیاریی جیهان دەکات

  • وەرزشی
    ئەکادیمیای شەترەنجی سۆران دامەزرا

    ئەکادیمیای شەترەنجی سۆران دامەزرا

    هانزی فلیک: یاریزانەکانم دەیانەوێت ئەم وەرزە چامپیۆنزلیگ ببەنەوە

    3 کارەسات دەبێتە هەڕەشە لەسەر یانەی ترابزۆن سپۆری تورکیا

    رۆدری هاندەرانی بارسێلۆنا بێهیوا دەکات

    رۆدری هاندەرانی بارسێلۆنا بێهیوا دەکات

  • تەندروستى
    وەرزشی كورتخایەن دەتوانێت یارمەتی پاراستنی یادەوەری بدات دوای كەمخەوی

    وەزیری تەندروستی ئێران هۆكاری گران بوونی دەرمان ئاشكرا ده‌كات

    یەکەمین نەشتەرگەریی دانانی گونی دەستکرد لە نەخۆشخانەی ڕزگاری فێرکاری ئەنجام درا

    سودەكانی كۆشتی ماسی بۆ تەندروستی مرۆڤ

    سودەكانی كۆشتی ماسی بۆ تەندروستی مرۆڤ

  • كۆمه‌ڵايه‌تى
    گرفتی كەمئاوی گەڕەكێكی قەزای خەلیفان چارەسەر دەكرێت

    بەهۆی دۆخی ئابووری و سیاسی سەدا 90ی گەنجان حەز بە هاوسەرگیری ناكەن

    مەسرور بارزانی: ئازاری جینۆسایدی ئێزدی و کۆمەڵکوژیی شنگال هەرگیز لەیاد ناکەین

    خانمانی سیدەکان فێری دروومانی دەکرێن

    خانمانی سیدەکان فێری دروومانی دەکرێن

  • هەمەڕەنگ
    سەرەڕای یاسا توندەکان هێشتا بەرهەمی ژەهراوی لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە دەفڕۆشرێن

    نرخی دۆلار زیاتر بەرزبووەوە

    نرخی دۆلار زیاتر بەرزبووەوە

    بەكارهێنانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان تووشی خەمۆكیت دەكات

    ڕێكخراوی وار هۆشداری دەدات

    ڕێكخراوی وار هۆشداری دەدات

  • هەفتەنامە
    هۆشداریی پزیشکێک: زۆرخواردنی پەتاتەی سوورکراوەی لەقوتوونراو مەترسییە بۆ دڵ و پەستانی خوێن

    لەم بەنزینخانانەی ئیدارەی سۆران بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکرێت

    خۆڵبارین دەست پێ دەكاتەوە

    خۆڵبارین دەست پێ دەكاتەوە

    کەی تەکنەلۆژیای G6 بە دەستمان دەگات و تایبەتمەندییەکانی چین

No Result
View All Result

Home کوردستانى

سەرۆک بارزانی: ئەگەر بەرنامەیەک هەبێت بۆ ئەوەی کورد لە ناوچەکە نەمێنێت، ئەو وەختە ئێمە هەموو یەکین

8 مانگ له‌مه‌وپێش
سەرۆک بارزانی: ئەگەر بەرنامەیەک هەبێت بۆ ئەوەی کورد لە ناوچەکە نەمێنێت، ئەو وەختە ئێمە هەموو یەکین
32
VIEWS
Share on Twitter

سەرۆک بارزانی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیتاڵیا ڕایگەیاند: ئیتاڵیا هەمیشە هەڵوێستێکی زۆر دۆستانەی هەبووە بەرانبەر گەلی کوردستان.

پاپا و ئیتاڵیا هاوسۆزن بۆ گەلی کورد

ئەمڕۆ هەینی 23ـی کانوونی دووەمی 2026، سەرۆک بارزانی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: قەداسەتی پاپا و وەزیری دەرەوە و بەرگریی زۆر لەگەڵ کورد هاوسۆزن، قەداسەتی پاپا بەپەرۆش بوو بۆ دۆخی کوردستان و بەڵێنی دا کە هاتە عێراق، بێتە کوردستانیش.

سەرۆک بارزانی دووپاتی کردەوە، وەزیرانی دەرەوە و بەرگریی ئیتاڵیا جەجتیان لەوە کردووەتەوە بەردەوام دەبن لە پشتیوانی کردنی کوردستان و پێشمەرگە، هەروەها ئەوەی پێیان بکرێت لەگەڵ دۆستەکانیان لە ئەورووپا و ئەمریکا، هەوڵ بدەن پشتیوانی لە گەلی کوردستان بکەن بەتایبەت لەودۆخە ئاڵۆزەی لە ڕۆژئاوای کوردستان هەیە.

میدیاکاران بەرگریی لە مافی گەلی کورد بکەن 

لەبارەی پەیامی میدیاکارانی کوردستانیش، سەرۆک بارزانی لە کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەکە گوتی: پەیامی من بۆ میدیاکارانی کوردستان ئەوەیە، بەرگریی لە مافی گەلی کورد بکەن، بەڵام بەهیچ شێوەیەک پشتیوانی لە توندوتیژی نەکەن، پشتیوانی لەوە نەکەن ببێتە شەڕی کورد و نەتەوەیەکی دیکە، بەتایبەت ئەوەی ئێستا لە سووریا ڕوو دەدات کە عەرەبن، چونکە شەڕی دوو نەتەوە کارەساتە و نابێت کورد بەرەو ئەوە بچێت، لەبەر ئەوە ڕۆڵی میدیاکاران دەبێت ڕۆڵێكی ئەرێنی بێت و پشتیوانی لە کورد بکرێت، پشتیوانی لە مافی کورد بکرێت، ناشبێت ببنە ڕێگە خۆشکەر بۆ شەڕی دوو نەتەوە.

لەمێژە بە مەزڵووم و برادەرانی دیکەشم گوتووە، چارەسەرێک بدۆزنەوە

سەبارەت بە دۆخی ئاڵۆزی ڕۆژئاوای کوردستان، سەرۆک بارزانی گوتی: دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان وردەکاری زۆرە، بەڵام ناکرێت هەموو وردەکارییەکان باس بکەین، دەڵێت: هەر کە شەڕ لە حەلەب دەستی پێکرد، من پەیامێکم بۆ ئەحمەد شەرع ، سەرۆکی ئێستای سووریا نارد لەڕێگەی دۆستێکی عەرەب کە دۆستێکی ئەوانە و ناسیاویانە و پێم گوت کە شەڕی نێوان دوو هێزی سیاسی دەبێت چارەسەر بکرێت، بەڵام بەهیچ شێوەیەک قابیلی قەبوڵ نییە تەعەدا لە کورد بکرێت، لەبەر ئەوەی ئەم پرسە دەرهاوێشتەی زۆر مەترسیداری دەبێت و پێویستە وریا بن، بۆیە ئەحمەد شەرع داوای کرد کە بەتەلەفۆن قسەم لەگەڵ بکات، منیش بە تەلەفۆن قسەم لەگەڵ کرد و دووپاتی کردەوە کە ئەمە نابێت و پرسێکی مەحاڵە و ڕێگە بەو شەڕە نادەن، دوای ئەو تۆم باراک تەلەفۆنی بۆ کردم و گوتی: پێم خۆشە بێمە هەولێر و مەزڵووم عەبدیش لەگەڵ من بێت، منیش گوتم بەسەرچاو، بۆیە ئەوان هاتن.

سەرۆک بارزانی دەڵێت: ئێمە لە کۆبوونەوەدا بووین کە پەیام دوای پەیام دەهاتن و ئاماژەیان بۆ ئەوە دەکرد شەڕ دەستی پێ کردووەتەوە.

عەشایرەکان خۆیان لەگەڵ بارودۆخەکان دەگۆڕن

سەرۆک بارزانی دەڵێت: خۆی شەڕەکە، هێزە عەشایرە عەرەبییەکان بوون کە لەگەڵ بەشار ئەسەد بوون، دواتر کە داعش هات، چوونە پاڵ داعش، کە داعش نەما، پەیوەندییان بە هەسەدەوە کرد، ئێستا کە هێزی سووپای سووریا هاتوون، جارێکی دیکە وەلائی خۆیان گۆڕی، ناوچەکەیان ڕادەستی دیمەشق کردەوە، شەڕەکە بەوشێوەیە بوو، نەوەک شەڕێکی وا نەبوو، سەرۆک بارزانی گوتی: من لەمێژە بە مەزڵوومم و برادەرانی دیکەشم گوتووە، چارەسەرێک بدۆزنەوە، ئەو ناوچە عەرەبییانە ڕەنگە ببنە کێشە بۆتان.

هەوڵ دەدەین ناوچەکانی بەدەستەوە ماوە بپارێزین

سەبارەت بە ناوچەکانی ڕۆژئاوای کوردستانیش کە ئێستا مەترسی هێرشکردنە سەریان لەسەرە بۆ ئەوەی داگیر بکرێن، سەرۆک بارزانی گوتی: ئێستا ئەو ناوچە کوردییانەی کە بەدەستەوە ماوە، هەموو هەوڵێکمان بۆ ئەوەیە ئەو ناوچانە بمێننەوە و پارێزراو بن، مافی خەڵکی ئێمە لەوێ بە هەر شێوەیەک بێت، پارێزراو بێت بەوشێوەیەی کە خۆیان رێککەوتنی لەسەر دەکەن.

لەسەر ئاگربەست ڕێککەوتن کراوە

سەبارەت بەو کۆبوونەوە گرنگانەی لە هەولێر بەڕێوەچوون، سەرۆک بارزانی ئاشکرای کرد، دوێنێ کۆبوونەوەیەکی دیکە لەنێوان مەزڵووم عەبدی و تۆم باراک و فەرماندەی سێنتکۆم لە هەولێر بەڕێوەچووە، لەسەر ئاگربەست ڕێکەوتوون، هەندێک هەنگاوی باش نراوە، ئومێدەوارم ئەو ئاگربەستە درێژ بکێشێت و بگەنە ئەنجامێک کە لە بەرژەوەندی هەموو لایەکدا بێت، چونکە شەڕ لە بەرژەوەندی هیچ کەسێکدا نییە، هاوکات کردار شەرتە، قسە و خۆدەرخستن و موزایەدات پێویست ناکات.

داعش  مەترسییەکی گەورەیە

سەبارەت بە مەترسییەکانی داعش، سەرۆک بارزانی ئاشکرای کرد کە، مەترسی داعش یەکجار زۆرە و داعش تەواو نەبووە، ئەو دۆخەی لە سووریا دروستبووە ئێستا، دەرفەتێکی زێڕینی بۆ داعش دروست کردووە، سەرۆک بارزانی گوتی: هێشتا زانیاری ورد نییە چەند لەو داعشانە ڕایان کردووە، بەڵام زانیاری هەیە و دەزانین ژمارەیەکی زۆر ڕایان کردووە، بۆیە ئەمە مەترسییەکی زۆر گەورەیە.

سەرۆک بارزانی ئاماژەی بەوە کرد، رێککەوتنێک لەنێوان ئەمریکییەکان و عێراق کراوە، بۆ ئەوەی ئەو داعشانەی لە سووریا ماون، ڕەوانەی عێراق بکرێن و لەوێ زیندانی بکرێن، سەرۆک بارزانی دەڵێت: ئەگەر ئەمە بکرێت باشە، بەڵام هیچ زانیارییەک نییە چۆن دەبێت.

دڵ و دەروونمان لەگەڵ خوشک و بارایانی ڕۆژئاوایە

سەرۆک بارزانی هەمیشە پشتیوانییەکانی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان و تەواوی پارچەکانی دیکەی کوردستان دووپات دەکاتەوە، سەبارەت بە دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان سەرۆک بارزانی گوتی: دڵ و دەروونمان لەگەڵ خوشک و براکانمانە لە ڕۆژئاوای کوردستان و ئەمە میانگیری نییە، من هیچ کاتێک بڕوام بە شەڕ نەبووە، حەزیشم بە شەڕ نەبووە، بەڵام بگاتە سەر ئەوەی تەعەدا لە کورد بکرێت، ئەوکاتە ئێمە ئامادەین بۆ هەموو شتێک، ئێمە نامانەوێت بگاتە ئەوە، تاکوو مومکین بێت بەزمانی لێکتێگەیشتن و بە ئاشتی چارەسەر بکرێت، دەبێت بەم شێوازە بێت، بەڵام ئەگەر بەرنامەیەک هەبوو بۆ ئەوەی تەعەدا لە کورد بکرێت و کورد لە ناوچەکە نەمێنێت، ئەو وەختە ئێمە هەموو یەکین.

سەبارەت بە هەڵوێستی ئەمریکا و وڵاتان، سەرۆک بارزانی بە ڕۆژنامەنووسانی گوت: بڕیار، بڕیاری ئەمریکایە، ئەوان بڕیار دەدەن ئەنجامەکە چۆن دەبێت و بڕیار دەدەن هەموو لایەنەکان چۆن مامەڵە بکەن.

ئیتاڵیا لەگەڵ مافی گەلی کوردە

سەبارەت بە ئیتاڵیاش، سەرۆک بارزانی گوتی: ئیتاڵیا لەگەڵ گەلی کورد و مافی گەلی کوردە و دژی چەوسانەوەیە، دژی دەستدرێژی کردنە بۆ سەر مافی گەلی کورد، دەشڵێت: ئیتاڵیا هانی ئەمریکا و ناتۆی داوە بەرگریی لە مافی کورد بکەن، لەگەڵ ئەوەشدا، ئیتاڵیا لەگەڵ چارەسەری ئاشتییە، هەموویان لەگەڵ چارەسەری ئاشتیدان.

هەوڵی نانەوەی فیتنە

سەرۆک بارزانی ئاشکرای کرد، لەگەڵ ئەو بارودۆخەدا، چەند لایەنێک دەرکەوتوون و دەیانەوێت دۆخەکە سەرلەبەری تێک بدەن، دەیانەوێت فیتنەیەک دروست بکەن کە دواتر نەتوانرێت کۆنتڕۆڵ بکرێت، باردۆخەکە تەواو سازە بۆ ئەوەی فیتنەیەک دروست ببێت لەلایەن هەر لایەنێکەوە.

هەرچیم پێ بکرێت بۆ کۆبانێ دەیکەم

سەبارەت بە گەمارۆدانی کۆبانێ، سەرۆک بارزانی گوتی: هەرچیم پێ بکرێت بۆ کۆبانێ، دەیکەم، ئەگەر دەرفەتی ئەوەم هەبا وەکو ساڵی 2014، ئێستا هێزم دەنارد بۆ کۆبانێ، بەڵام ئەو دەرفەتەی ئەوکاتە هەبوو، ئێستا نییە، بەڵام کۆبانێ لەچوارچێوەی ئەو ناوچانەیە کە ناوچەی کوردین و نابێت دەستی لێ بدرێت، ئەمە ئەوەیە کە قسەی لەسەر کراوە و ڕێککەوتنی لەسەر کراوە، ئێمە لەسەر ئەوە دەڕۆین، لەیەکەم ڕۆژەوە داوام لە دەزگای خێرخوازی بارزانی کرد، بەهەرچی توانایان هەیە بچن بۆ کۆمەکردنی خوشک و برایانیان لە ڕۆژئاوای کوردستان، سوپاس بۆ خودای گەورە کە توانیوویانە ڕۆڵێکی باش ببینن.

Previous Post

بەهۆی بەفر بارینەوە زانکۆی سۆران تاقیکردنەوەکانی دواخست

Next Post

سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی لە داڤۆس پەیامی چاكسازیی ئابووری و ئامادەیی هەرێمی بۆ جیهان دووپات كردەوە

Stay Connected test

  • 24k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest
قەوارەی كوردستان لە خوێن و ئاڕقەی پێشمەرگە دروستكراوە نەك كارتۆن

ئازار 28, 2023
پێگەی دەستووریی دامەزراوە یاسادانەرەكان لە كاتی پەككەوتنی سیاسیدا

حوزه‌یران 7, 2026
ڕێزلێنانێكی مێژوویی و هەنگاوێك بەرەو بەهێزكردنی پێگەی دیپلۆماسی

تەممووز 8, 2026
چیرۆكی فەرهاد و شیرین

چیرۆكی فەرهاد و شیرین

کانوونی دووەم 2, 2024
دەستپێشخەری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کاردانەوەی ئەرێنی ھەبوو

0
سەرۆک بارزانی: دەبێت بەربەستەکانی بەردەم هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان نەمێنن

بەغدا شەوێكی پڕ لە مەترسی بەڕێكرد

بەغدا شەوێكی پڕ لە مەترسی بەڕێكرد

0
پەیاما سەرۆک بارزانی بۆ جه‌ژنا چله‌یا هاڤینێ یا كوردێن ئێزیدی

پەیاما سەرۆک بارزانی بۆ جه‌ژنا چله‌یا هاڤینێ یا كوردێن ئێزیدی

0
یەکێتیی ئەوروپا دەرگا بەڕووی کەنەدادا دەکاتەوە

یەکێتیی ئەوروپا دەرگا بەڕووی کەنەدادا دەکاتەوە

ئەیلوول 16, 2026
ئه‌فسه‌رێك و سێ سه‌ربازی سوپای عێراق بەرتەقینەوە كەوتن

لە جیاتی دانانی مامۆستایان كەوتە واری جێبەجێ كردنەوە

ئەیلوول 16, 2026
بڕیار درا بۆ لە شوێن دانانی مامۆستایان

بڕیار درا بۆ لە شوێن دانانی مامۆستایان

ئەیلوول 16, 2026
ئەکادیمیای شەترەنجی سۆران دامەزرا

ئەکادیمیای شەترەنجی سۆران دامەزرا

ئەیلوول 16, 2026

Recent News

دەربارەى ئێمە

دەزگای زاری كرمانجی، دەزگایەكی سەربەخۆی رۆشنبیریی و راگەیاندنە، لە 19/6/2005 لە شاری سۆران دامەزراوە. ئەم دەزگایە لە چەند بەشێكی جیاجیا پێكهاتووە و لەسەر بنەمای بێلایەنی و پیشەیی بوون مامەڵە لەگەڵ رووداوەكان دا دەكات. بەشەكانی دەزگای زاری كرمانجی پێكهاتوون لە رۆژنامەیەكی سیاسی- كۆمەڵایەتی هەفتانە بەناوی (زاری كرمانجی)، كە هەموو رۆژانی سێشەمە دەردەچێت.

  • کوردستانى
  • عێراقی
  • جیهانى
  • وتار
  • ڕاپۆرت
  • دیمانە
  • ئابوورى
  • وەرزشی
  • تەندروستى
  • كۆمه‌ڵايه‌تى
  • هەمەڕەنگ
  • هەفتەنامە
  • سەرەکی
  • پەیوەندى
  • دەربارە

COPYRIGHT | All rights reserved - Zarikrmanji.net

No Result
View All Result
  • دەسپێک
  • کوردستانى
  • عێراقی
  • جیهانى
  • ناوخۆ