موڕشید برادۆستی – زاری کرمانجی :
سبەی شەممە، لەژێر چاودێری ئیحسان چەلەبی قایمقامی قەزای سیدەکان، سەنتەرو ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی هەڵمەتێکی کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکاری بۆ کوردانی ڕۆژئاوا ڕادەگەیەنن.
ڕێکخەرانی ئەم هەڵمەتە، داوا لەخەڵکی خێرخواز و نیشتمان پەروەری قەزای سیدەکان دەکەن بەهانای خوشک و برایانیانەوە بێن و بەپێی توانا هاوکارییەکانیان بگەیەننەدەستمان .
ئەو شوێنەی بۆ کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکاریەکە لە سیدەکان دیاری کراوە، ناو بازاڕی قەزای سیدەکانە، بە دیاری کراوی تەنیشت دواکانی مام کازم بریکاری خۆراک. ڕۆژانە کاتژمێر نۆی بەیانی تاکوو چواری ئێوارە بەردەوامی دەبێت .


































































