پشتیوان كەریم –سۆران:
میكائیل مەجید، بەرپرسی دانەوێڵەی سۆران، بە زاری كرمانجی گوت:” ئەمڕۆ لەسەر لیستی مانگی حەوت دەست بە دابەشكردنی ئاردی مانگی پێنج دەكرێت.
بەرپرسی دانەوێڵەی سۆران، دەشڵێت:” ساڵی رابردوو دە مانگ ئارد بەسەر بریكارەكان دابەشكرابوو، ئەوانیش دابەشی سەر خەڵكیان كردبوو، بەڵام ئەمساڵ تەنها چوار جار ئارد دابەشكراوە، ئەوەی ئەمڕۆش كە دابەش دەكرێت لەسەر لیستی مانگی حەوتە، هۆكارەكەش دەگەڕێتەوە بۆ گرفتە سیاسیی و ئابوورییەكان كە لە نێوان هەولێر و بەغدا هەن، حكوومەتی عێراق ئاردیشی بە سیاسی كردووە.
ئەو بەرپرسەی دانەوێڵەی سۆران، ئەوەش دەخاتەڕوو، ئەو ئاردەی ئەم مانگە دابەش دەكرێت كواڵێتی باشەو بەپێی لیژنەی بەدواداچوون دەكرێت بە نان و هیچ كێشەیەكی نییە”.