شههلاسۆفى- زارى كرمانجى:
لەنێو پارکی گوڵی ئاشیکاگا لە پارێزگای تۆچیگی لە ژاپۆن، دارێکی سەرسوڕهێنەر هەیە کە زۆر کەس بە یەکێک لە جوانترین درەختەکانی جیهان دەزانن.
ئەم دارە ڤیستریایە تەمەنی ١٥٠ ساڵە لە وەرزی گوڵکردنیدا دیمەنێکی خەوناوی و لەبیرنەکراو دروست دەکات؛ بە شێوەیەک کە سەیرکردنی وا لە خەڵک دەکات هەست بکەن کە دەچنە ناو جیهانێکی چیرۆکی ئەفسانەییەوە.
وەستان لە ژێر لقەکانی درەختی ڤیستریا کە تەمەنی ١٥٠ ساڵە لە وڵاتی ژاپۆن کە جوانترین درەختە لە جیهاندا، یەکێکە لە باشترین ئەزموونەکان بۆ گەشتیاران.
دەتوانیت هێشووى زۆر بەرز ببینیت کە بە جوانی هەڵواسراوە و چەترێکی وەنەوشەیی و ئهرغهوانى لە سەرووی سەرتەوە.
ئەم ئەزموونە ناوازەیە نمایشێکی جوانی سروشتی ژاپۆنییە کە هاوئاهەنگییەکی زۆر جوانە لەگەڵ ژینگەدا.
پیاسەکردن و سەیرکردنی گوڵە جوانەکانی ڤیستیریا لە ژاپۆن باشترین دەرفەتە بۆ تۆمارکردنی یادەوەرییەکی خەوناوی خوازراو لەم وڵاتەدا.
باشترین کات بۆ سەردانکردنی تونێلی گوڵی خەونی ویستریا لە ناوەڕاستی مانگی نیسانەوە تا ناوەڕاستی مانگی ئایار.
لەم کاتەدا فێستیڤاڵی ڤیستێریا لە پارکی ئاشیکاگا بەڕێوەدەچێت، ڕووناکی شەوانە کاریگەرییەکی زۆر ناوازە بۆ گەشتیاران دروست دەکات.
لەم فێستیڤاڵەدا تونێلی درێژی ١٢٠ مەتر لە گوڵی وەنەوشەیی جوان و ڕەنگی سەرنجڕاکێشی تر دروستکراوە، ئەمەش وا دەکات ڕۆیشتن بەم تونێلە گەشتێکی سەرسوڕهێنەر بێت بۆ ئێوە.
لە کولتوری ژاپۆنیدا، ویستریا یان فوجی هێمای خۆشەویستی، تەمەن درێژی و سەقامگیری، جوانی و ڕەنگینیی، داهێنان لە ئەدەب و پەیوەندی بە سروشتەوەیە.
دارەکانی تەمەنی زیاتر لە ٢٨٠ ساڵ، وەک ئەوەی لە پەرستگای بیۆدۆ لە کیۆتۆ، بوونەتە گەنجینەی نیشتمانی.

































































