فەرماندەیی ناوەندیی هێزكانی ئەمریكا (سێنتكۆم) رایگەیاند، پلان دانراوە حەوت هەزار زیندانی داعش لە سووریاوە بگوازرێنەوە عێراق، ئاماژەی بەوەش كرد كە ئەمڕۆ چوارشەممە یەكەم قۆناغی گواستنەوەی ئەو زیندانییە داعشانە سەركەوتووانە ئەنجامدرا.
فەرماندەیی ناوەندیی هێزكانی ئەمریكا (سێنتكۆم) ئەمشە چوارشەممە لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاند: دەستمان بە ئۆپڕاسیۆنی گواستنەوەی زیندانییە داعشەكان لە باكوری رۆژهەڵاتی سووریا بۆ ناو خاكی عێراق كردووە.
راشیگەیاند: لە قۆناغی یەكەمدا 150 چەكداری داعش سەركەوتووانە گەیەنرانە ناو خاكی عێراق.
هەروەها رایگەیاند: ئەو زیندانییە داعشانە لە خاكی عێراق لە شوێنێكی پارێزراو لەژێر چاودێری حكوومەتی جێگیر دەكرێن.
فەرماندەیی ناوەندیی هێزكانی ئەمریكا ئاشكراشی كرد كە پلانیان هەیە حەت هەزار زیندانی داعش بگوازنەوە بۆ ناو خاكی عێراق.
سێنتكۆم سوپاسی حكوومەتی عێراقی كرد و جەختی كردەوە كە رۆلی ئەوان بۆ شكستپێهێنانی داعش بەرز دەنخرێنن.

































































