زاری كرمانجی :
لە ڤاتیكان، سەرۆك مەسعود بارزانی لەگەڵ پاپا لیۆی چواردەیەم كۆبووەوە و هەردوولا جەختیان لە ئاشتی و سەقامگیریی جیهانی كردەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 21ـی 1ـی 2026، سەرۆك مەسعود بارزانی لە ڤاتیكان لەگەڵ پاپا لیۆی چواردەیەم كۆبووەوە. بەگوێرەی راگەیێندراوی بارەگای بارزانی، لە دیدارەكەدا هەردوولا خۆشحاڵیی خۆیان بۆ دیداری نێوانیان دەربڕی وەك دەرفەتێك بۆ ئاڵوگۆڕكردنی بیروڕا لەسەر بابەتە گرنگەكانی ناوچەكە و جیهان.
هەر لەو دیدارەدا هەردوولا هیوایان خواست “ئاشتی و سەقامگیری لە جیهاندا باڵادەست بێت و كۆتایی بە ئازار و نەهەماتیی گەلان بهێنرێت.”
لە كۆتایی دیدارەكەدا، پاپا لیۆی چواردەیەم و سەرۆك مەسعود بارزانی دیارییان پێشكێشی یەكدی كرد.


































































