زاری کرمانجی
خواردنەوەی شەربەتی سروشتی پڕتەقاڵ لە بەیانیاندا کاریگەری ئەرێنی لەسەر جەستەی دروست دەکات، بەڵام پێویستە خۆت بەدوور بگرێت لە زیادکردنی شەکر بۆ ناو شەربەتەکە بۆ ئەوەی سوود لە ماددە خۆراکیەکانی وەربگریت.
لە ماڵپەڕی ” Times of India” بڵاو کراوەتەوە، ئاماژە بەوە دەکات شەربەتی سروشتی پڕتەقاڵ چەندین سوودی تەندروستی هەیە بۆ وەرزشوانان و مرۆڤ بە گشتی وەک بەهێزکردنی سیستمی بەرگری جەستە و باشترکردنی تەندروستی دڵ، هەروەها دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی و دژە ئۆکسێنەر و ماددە خۆراکییە پێویستەکان کە بە شێوەیەکی گشتی تەندروستی باشتر دەکەن.
شەربەتی پڕتەقاڵی سروشتی یەکێکە لە باشترین خواردنەوەکان کە دەتوانرێت بخرێتە ناو خۆراکی بەیانیانەوە بۆ بەدەستهێنانی ژەمێک لە دژە ئۆکسێنەرەکان و ڤیتامین سی و ماددە خۆراکییەکان وەکو فۆلیک ئەسید و پۆتاسیۆم.
شارەزایان هۆشداری دەدەن لەو شەربەتە ئامادەکراوانەی کە لە فرۆشگاکان دەفرۆشرێت، باس لەوە دەکەن ئەوانە بە شەکر یان شیرینکەری دەستکرد و ماددە کیمیایی و پارێزەرەکانی دیکە ئامادە دەکرێت، ئەمەش مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و جڵتەی مێشک زیاد دەکات، بۆیە پێویستە وەرزشوانان خۆیان بە دوور بگرن لەم جۆرە شەربەتانە.
ڕۆژانە خواردنەوەی پەرداخێک شەربەتی سروشتی پرتەقاڵ لە بەیانیاندا چەندین سوودی نایابی هەیە بۆ وەرزشوانان، بەم شێوەیە:
١. بەهێزکردنی سیستمی بەرگری جەستە.
٢. باشترکردنی تەندروستی دڵ.
٣. جەستە بە شێداری دەهێڵێتەوە.
٤. یارمەتی هەرسکردن دەدات و تەندروستی ڕیخۆڵە بەرەوپێش دەبات.
٥. ئاستی شەکر لە جەستەدا رێکدەخات.
٦. وزەی خێرا بە جەستە دەبەخشێت.
٧. تەندروستی مێشک باشتر دەکات.

































































