زاری كرمانجی-سۆران
بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم، لە کاتەکانی کۆتایی هەفتەدا شەپۆلێکی تری بەفربارین ڕوو لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان دەکات و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ساماڵ دەبێت لەگەڵ بونی هەندێ پەڵە هەور لە شەودا وە دیاردەی شەختە و بەستن دەبێت و پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە بە 1 -3 پلە بە بەراورد بە پلەکانی دوێنێ.
ئاماژەی بەوەشكرد، سبەی پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێـت لەگەڵ دروستبونی شەختە لەکاتەکانی بەیانی و لەئێوارەدا ئاسمان بۆ نیمچە هەور و لە شەودا بۆ هەوری تەواو دەگۆرێت لەگەڵ دەستپێکردنی شەپۆلێکی بەفربارین لەسەر ناوچەکەمان لە کاتەکانی شەودا سەرەتا لە ناوچەکانی باکورو باشوری رۆژئاوای هەرێم پاشان درێژ دەبێتەوە بۆ سەرجەم ناوچە جیاجیاکانی هەرێم .
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكەی كەشناسی، کاریگەری ئەو شەپۆڵە بەفربارینەی دەسپێدەکات لە کاتەکانی شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی دەبێت، پاشان کاریگەریەکەی بۆ رۆژی هەینی درێژ دەبێتەوە.

































































