زاری كرمانجی – هەولێر:
بڕیارە ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات و لەگەڵ ژمارەیەک سەرکردەی سیاسی عێراق کۆببێتەوە.
رۆژی 22ـی تشرینی دووەم، نێچیرڤان بارزانی بۆ یەکەمجار دوای دەستبەکاربوونی محەمەد شیاع سوودانی وەک سەرۆکوەزیرانی عێراق، سەردانی بەغدای کرد و لەگەڵ بەرپرسانی حكوومەت و سەركردەی سیاسییەكان كۆبوویەوە، لەكۆبوونەوەكەدا جەخت لە رێككەوتنی هەولێر و بەغدا كرایەوە و باس لە چارەسەركردنی كێشەكان و پاراستنی سنوورەكان كرا”.