زاری كرمانجی :
مارك ساڤایا، نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا بۆ عێراق، لە پەیامێكی تونددا كە بە “بەزاندنی قەدەغەكراوەكان” وەسف دەكرێت، ڕایگەیاند كە ڕیشەكێشكردنی میلیشیاكان لە عێراق بەبێ تێكشكاندنی قەڵای گەندەڵی مەحاڵە.
ساڤایا لە هەژماری فەرمی خۆی لە سۆشیاڵ میدیای “X” بڵاویكردەوە: “چاكسازی لە عێراقدا لە ڕووبەڕووبوونەوەی یەكلاكەرەوەی گەندەڵییەوە دەست پێدەكات. گەندەڵی نەخۆشییە ڕاستەقینەكەیە و بوونی میلیشیاكان تەنها ئەنجامێكی ئەو نەخۆشییەیە.”
نێردەكەی ئەمریكا پەردەی لەسەر شێوازی كاركردنی تاقمە گەندەڵەكان لادا و ئاماژەی بەوە كرد كە ئەم گروپانە پەنا بۆ تۆڕێكی ئاڵۆز لە “خزم و كەسوكار، ناوەندگیرەكان و پاسەوانەكان” دەبەن بۆ ئەوەی لە سزای نێودەوڵەتی ڕزگاریان بێت. سافایا دەڵێت: “ئەم تۆڕانە دەیان ساڵە كار دەكەن و سەرچاوەی دارایی سەرەكین بۆ میلیشیاكانی سەر بە ئێران.”
ساڤایا جەختی لە سێ هەنگاوی سەرەكی كردەوە بۆ وشككردنی سەرچاوە داراییەكان:
- وەستاندنی مووچە وەهمییەكان: بڕینی ئەو پارانەی بە ناوی فەرمانبەری ناڕاست دەردەچن.
- پێداچوونەوە بە قەرزەكان: ڕاگرتنی ئەو قەرز و داراییانەی بە بەڵگەی ساختە وەردەگیرێن.
- سزای دارایی: چاودێریكردنی وردی هەموو ئەو تحویلە بانكییانەی گومانی سپیكردنەوەی پارەیان لێ دەكرێت.
مارك ساڤایا لە كۆتاییدا دەشێڵیت، ساڵی 2026 دەبێتە خاڵی وەرچەرخان بۆ كۆتاییهێنان بە سەردەمی میلیشیاكان و گەندەڵكاران، و كردنەوەی دەرگای عێراقی نوێ بە ڕووی هاوڵاتیاندا.


































































