مههدى محهممهد – زاری كرمانجی :
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی سووریای دیموكرات- هەسەدە بڵاوی كردەوە “دوو تەقینەوە لە قامشلۆ ڕوویدا،”
لە ڕاگەیاندراوەكەی هەسەدە هاتووە “بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 21ـى 1ـى 2026 لە یەك كاتدا دوو تەقینەوە لە قامشلۆ ڕوویانداوە، یەكێكیان هێرشێكی درۆنیی بووە بۆسەر گەڕەكی (عویجە) لە قامشلۆ، هێرشەكەی دیكەشیان خۆكوژیی بووە لە ڕێگەی شۆفێری ماتۆڕسكیلێك بوو كە خۆی لەنێو گەراجی نەخۆشخانەی (دڵ و چاو) تەقاندەوە.”
هەسەدە جەخت لەوەش دەكاتەوە تەقینەوەكان جگە لە زیانی ماددی و هیچ بریندار و گیانلەدەستدانێكی سڤیل یان سەربازی تۆمار نەكراوە.”

































































