زاری كرمانجی
ڕاگەیاندنی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بڵاوی كردەوە: ” لە بەردەوامی چالاکییە مرۆییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بە شێوەیەکی خێرا هاوکاریی خۆراکی و ناخۆراکی گەیاندە ئاوارەکانی تەبقە لە کەمپی کەفەڕوم لە شاری عەفرین.
دوای گرژییەكانی ئەو دواییە، خەڵکی تەبقا ناچاربوون شارەکەیان بەجێ بهێڵن و بەرەو ناوچەکانی عەفرین ئاوارە بوون، تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە خێرایی پێداویستییە سەرەتاییەكانی وەک هاوكاریی خۆراک، ناخۆراكی، خزمەتگوزاریی پزیشکی ومرۆییان بۆیان دابین کرد.


































































