زاری كرمانجی-سۆران
دوای ئەوەی لەچەند ڕۆژی ڕابردوو شەپۆلێكی بەفر بارین سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانی گرتەوە، تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی چاككردنەوەو پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران بەردەوامن لە ڕاماڵینی بەفرو كردنەوەی ڕێگاكان بەڕووی هاتووچۆ.
ئەندازیار خوسرەت سادق، بەڕێوەبەری چاككردنەوەو پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران، بە زاری كرمانجی گووت: “بەشێوەیەكی بەردەوام تیمەكانمان لە ئامادەباشیدان بۆ لابردنی ئاستنگەكانی بەردەم هاتووچۆ لە ڕێگا گشتییەكان و گوندەكانی سنوورەكەمان”.
ئاماژەی بەوەشدا: “تیمەكانمان بەردەوام بوونە لە ڕاماڵینی بەفر لە ڕێگا گشتییەكان هەروەها ڕێگای گوندەكان بۆ ئەوەی ئاستەنگ لەبەردەم هاتووچۆی هاووڵاتییان دروست نەبێت.

































































