زاری كرمانجی :
سەرۆك بارزانی، بەفەرمی بانگهێشتی ئیتاڵیا كراوە و بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە، 21ـی كانوونی دووەمی 2026، لەگەڵ پاپای ڤاتیكان لیۆی چواردەهەم كۆببێتەوە.
بڕیارە سەرۆك بارزانی، لە ڤاتیكان لەگەڵ پاپا لویسی چواردەیەم و بەرپرسانی ئیتاڵیا كۆببێتەوە، هەروەها ئانۆ جەوهەر وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حكوومەتی هەرێم یاوەری سەرۆك بارزانی دەكات.
ئامانجی دیدارەكەی سەرۆك بارزانی بۆ ئیتاڵیا زیاتر بەهێزكردنی پەیوەندیەكانی نێوان كوردستان و ڤاتیكان و دەستپێكردنەوەی پەیوەندی تازە لەگەڵ پاپای نوێ و ناساندی هەرێم كەناوەندی ئاشتی و پێكەوەژیانی ئاینەكانە لە رۆژهەڵاتی ناوەراست، بەشێوازێك كریستیان و مسوڵمانان و ئێزدی وئاینەكانی تر پێكەوە بەئاشتی دەژین لە كوردستان، وە دروستكردنی ڕێچكەی نوێی كۆكردنەوەی زیاتری پشتیوانی نێودەوڵەتی بۆ كورد ئامانجێكی دیكەی سەردانەكەیە.
پاپای ڤاتیكان نوێنەرایەتی زیاتر لە یەك ملیار و 400 ملیۆن پەیڕەوانی ئاینی كاسۆلیكی مەسیحی دەكات.
بڕیارە سەرۆك بارزانی چەندین دیداری سیاسی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئیتاڵیا ئەنجام بدات، باس لەپەیوەندیەكانی نێوان كوردستان و ئیتاڵیا بكرێت، هەروەها گۆڕانكاریەكانی رۆژهەڵاتی ناوەراست و هێرشی گرووپە چەكدارەكانی سەر بەسوپای عەرەبیی سووریا بۆ سەر كوردانی رۆژئاوای كوردستان كۆمەڵكوژی و كوژرانی خوشك و برا كوردەكان و كۆكردنەوەی پشتیوانی لەرۆژئاوای كوردستان بابەتێكی تری ناو كۆبوونەوەكان دەبێت.
سەرۆك بارزانی دووەم جارە سەردانی ڤاتیكان دەكات و جاری یەكەم لە مانگی ئایاری ساڵی 2014 بوو، كاتێك سەردانی ڤاتیكانی كرد و لەگەڵ پاپا فرانسیس كۆبووەوە.

































































