زاری كرمانجی
نیوە شەوی ڕابردوو موقتەدا سەدر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و بە چوار راسپاردە رێنمایی شیعەو سونەو عەشایەرەکان و گەلی عێراق دەکات.
داوا لەماڵی شیعی دەکات ریزەکانیان یەکخەن و ئازا و رێکخراوبن و ئامادەی جێبەجێکردنی فەرمانەکان بن.
داوا لەعەشایەرەکان دەکات ئەنجومەنی عەشایەری ئەمنی پێکبهێنن بەڵام جارێ چەک هەڵنەگرن.
داوا لەگەلی عێراق دەکات نەترسن و نەشڵژێن و یەکگرتوو بن؛ دەشڵێت: جێتان ناهێڵین.
داوای لەهێزە ئەمنییەکان و حەشدی شەعبیش دەکات خۆیان لەسیاسەت و سیاسییەکان بپارێزن و وڵات بپارێزن؛ پێیان دەڵێت:” ئێوە هیوای عێراقن.”
لەکۆتایەکەیدا نزا بۆ عێراقییەکان دەکات بە عەرەب و کوردەوە

































































