زاری كرمانجی :
لیندزی گراهام، سیناتۆری ئەمریكا لە تۆری كۆمەڵایەتی ئێكس پەیامێكی بڵاو كردەوە و دەڵێ “دیارە كەس لە سوریا گوێ لە من و بەرپرسانی تری حكومەتی ئەمریكا ناگرێت.”
دەشڵێت “ئەگەر ئەمە بەردەوام بێت، نەك هەر سزای ئێسك شكێن ڕوودەدات، بەڵكو زیانێكی هەمیشەیی بە پەیوەندییەكانی نێوان ئەمریكا و حكومەتی نوێی سوریا دەگەیەنێت.”
گراهام هۆشداری بە سەرۆكی دیمەشق دەدات و دەڵێ “ئەگەر پێت وایە ئێمە قسەی هیچ و بەتاڵ دەكەم -ئەوە بەردەوام بن.”
جەخت لەوەش دەكاتەوە و دەڵێ “هەوڵم داوە دادپەروەر بم لەگەڵ حكومەتی نوێ، بەڵام دیارە دەكەوێتە سەر گوێی كەڕ. ئەگەر دەتەوێت ناكۆكی لەگەڵ ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا هەبێت و زیانێكی هەمیشەیی بە پەیوەندی ئەمریكا و سوریا بگەیەنیت – بەردەوام بە. ئەگەر دەتەوێت پەیوەندییەكە ڕزگار بكەیت، بوەستە و بگەڕێوە. هیوادارم بە ژیری هەڵیبژێرن.”

































































