پشتیوان کەریم -زاری کرمانجی:
سەرۆکی لیژنەی ئابووری قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی سۆران بۆ زاری کرمانجی دەڵێت، گەڕان و پشکنین لە لایەن لیژنەی ئابووری سۆران بەردەوامە بۆ پاراستنی تەندروستی هاوشاریانمان.
سانع ستار، ئاشكراشی دەكات: ” لە شوێنێكی دروست كردن و فرۆشتنی نانی تیری، لە دوو سایدی جوندیان بەهۆی پیسی کەرەستەکانی و پابەند نە بوون بەبڕیارەکانی لیژنەی ئابووری سۆران ئاگادارکرایەوە کە سەردانی لیژنە بکات، هەروەها لەمارکێتێکیشدا دەست بەسەر بڕێك کاڵای ماوەبەسەرچوودا گیرا و ئاگادار کرایەوە کە سەردانی لیژنەی ئابووری سۆران بکات و لێپێچینەوەی یاسایان لەگەڵ دەكرێت بە پێبژاردن و پێدانی رێنمایی”.