زاری كرمانجی :
سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت 20 وەبەرهێنەری كەرتی تایبەت بە یاوەری سەرۆكوەزیران بەشداری لە كۆبوونەوەكانی كۆڕبەندی ئابووریی جیهانی دەبن .
دكتۆر محەممەد شوكری سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان راگەیاند “ئەمساڵ، شاندی هەرێمی كوردستان بۆ داڤۆس جیاواز و فراوانترە و بە یاوەری سەرۆك وەزیران، مەسرور بارزانی، 20 وەبەرهێنەری كەرتی تایبەت بەشداری كۆبوونەوەكانی كۆڕبەندی ئابووریی جیهانی دەبن.”
دەشڵێت “ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی ستراتیژیی سەرۆك وەزیراندایە، كە لە هەر گەشت و دیدارێكی نێودەوڵەتیدا، شاندێكی بازرگانی و وەبەرهێنەران یاوەری بن بۆ بەهێزكردنی پەیوەندییە ئابوورییەكانی كوردستان.”

































































