موڕشید برادۆستى – زارى کرمانجى
حکوومەتى عێراق بە بیانووى جۆرا و جۆر مووچەى هەردوو مانگی 11 و 12ـی ساڵى 2025ـی ڕەوانە نەکردووە و زارى کرمانجى زانیارى لەسەر مووچە بڵاو دەوکاتەوە .
سەرچاوەیەکى ئاگادار لە وەزارەتى دارایی و ئابوورى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، بە زارى کرمانجى ڕاگەیاند: ئەمڕۆ سیستەمی پیڕۆڵ کارا دەکرێت و دەست بە ئامادەکردنى لیستى مانگى 1ـی فەرمانبەرانى هەرێمی کوردستان دەکرێت .
بە گووتەى ئەو سەرچاوەیە، لە ماوەى 24 کاتژمێردا لیستەکە ئامادە دەکرێت و ڕەوانەى بەغدا دەکرێت, لەگەڵ ئامادەکردنى لیست ڕێکخستنەوەى لیستی میلاکاتیش ئامادە دەکرێت و بەیەکەوە ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق دەکرێن .
بەپێێ زانیاریەکانى بە زارى کرمانجی دراوە, هێشتا مووچەخۆرانى عێراقیش مووچەى مانگى یەکیان یان وەر نەگرتووە ئەمەش زیاتر پەیوەندى بە پشووەکانى سەری ساڵ و تەواو کردنى ڕێکارەکان هەبووە .
ئەو سەرچاوەیەى وەزارەتى دارایی کوردستان, ئاشکراشى کرد” هیچ گرفتێک لە نێوان حکوومەتی عێراق و هەرێمدا نییە، بۆیە ڕەوانەکردنی مووچە بەردەوام دەبێت .

































































