موڕشید برادۆستی – زاری كرمانجی :
بەهۆی ئەو شەپۆڵەی بەفر بارین بەشێکی ڕێگا سەرەکییەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و چەندین گوندی ناوچەکە بە بەفر گیرابوون، بەڕێوەبەری چاككردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران، دەڵێت:” تیمەکانمان سەرقاڵی پاککردنەوەن .
ئەندازیار خوسرەت سادق بەڕێوەبەری چاككردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران، بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند:” تیمەکانمان بەردەوامن لە پاککردنەوەی ڕێگا سەرەکییەکانی ئیدارەی سۆران هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئاسایی کردنەوەی ڕيگاکان .
بەڕێوەبەری چاككردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران، دەڵێت:” لە سنووری پێنج قەزای ئیدارەی سۆران، دوو کەمپی جێگیرمان هەیە کە دابەشی پێنج تیم بوونەوە و لە ڕيگا سەرەکییەکان و بەردەوامن لە ڕاماڵینی بەفر .
گووتیشی:” داوا لە شوفێران دەکەین ئەوانەی ئۆتۆمبێلیان دەبڵ ئەکسڵ نییە هاتووچۆی ڕێگاکان و نێو بەفر نەکەن تا گرفت بۆخۆیان و هاتووچۆ دروست نەبێت”.

































































