زاری كرمانجی :
ئەمڕۆ دووشەممە، 19ـی كانوونی دووەمی 2026، بەشداری زیاتر لە هەزار سەرۆك، سەركردە و بەرپرسی وڵاتان، 56ـەمین كۆڕبەندی ئابووریی جیهان لە داڤۆس بەڕێوەدەچێت و تا ڕۆژی هەینی، 23ـی ئەم مانگە، بەردەوام دەبێت.
مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ جاری پێنجەم بەشداریی لە كۆڕبەندەكە دەكات و ژمارەیەك كۆبوونەوە و دیداری گرنگی لەگەڵ سەرۆك، سەركردە و گەورە وەبەرهێنەری وڵاتان دەبێت.
بە گشتی لە لە كۆڕبەندەكەدا پێنج تەوەر تاوتوێ دەكرێن .
لە داڤۆس، ماڵی كوردستان دەبێتە سەكۆی دیالۆگ و هاوبەشیی ئابووریی جیهانی :
لە چوارچێوەی 56ـەمین كۆڕبەندی ئابووریی جیهانی لە داڤۆسی سویسرا، “ماڵی كوردستان” بۆ جارێكی دیكە دەرگاكانی بە ڕووی بەشداربووان و میوانانی كۆڕبەندەكەدا دەكاتەوە.
ماڵی كوردستان، بۆ یەكەمجار لە كۆڕبەندی داڤۆسی ساڵی 2024 لە لایەن مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە كرایەوە. وەك پلاتفۆڕمێكی تایبەت كاردەكات بۆ نمایشكردنی تواناكانی هەرێمی كوردستان و عێراق بە گشتی بۆ جیهانی دەرەوە.

































































