زاری كرمانجی-مێرگەسۆر
محەمەد ڕەشید، بەڕێوەبەری كشتوكاڵی مێرگەسۆر، بڵاوی كردەوە، لە 24 كاتژمێری ڕابردوو تا ئەمڕۆ دووشەممە زیاتر لە 20 ملم باران و 25 سانتیمەتر بەفر لە قەزای مێرگەسۆر باریووە”.
ئاشكراشی دەكات: ” کۆی گشتی ئەمساڵ 866 ملم باران و 210 سم بەفر لە مێرگەسۆر باریووە، كەچی ساڵی پار تا هەمان بەروار 188 ملم باران و 4 سم بەفر باریبوو.

































































