محەممەد محموود – سۆران :
لە گەڵ نوێبوونەوەی ساڵ، فەرمانبەرانی گرێبەست لە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بەپێی ڕێنمایی وەزارەتی دارایی و ئابووری گرێبەستەکانیان بۆ نوێدەکرێتەوە، لە سەرەتای مانگی شوبات مامۆستایانی گرێبەست، گرێبەستەکانیان بۆ نوێ دەکرێتەوە .
ئەسعەد غەفوور، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست لە ئیدارەی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند” سەرەتای مانگی شوباتی ئەمساڵ پاڵپشت بە نووسراوی رێنمایی وەزارەتی دارایی و ئابووری ژمارە 10ی ساڵی 2019 ساڵانە بەپێی رێکارە یاسایی و کارگیرییەکان گرێبەستی 37,933 مامۆستای گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە نوێ کردنەوەیان بۆ دەکرێت”
ژمارەی مامۆستایانی گرێبەست لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران 4432 مامۆستان، کۆی مووچەکەشیان بۆ هەر مانگێک 2 ملیار و 142 ملیۆن و 400هەزار دینارە، لەکۆی 38هەزارو 930مامۆستاگرێبەست لە تەواوی کوردستان حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر داهاتی ناوخۆ، بڕی 20ملیارو 100ملیۆن دینارە وەک مووچەی هەر مانگێک دەداتە مامۆستایانی گرێبەست.

































































