زاری کرمانجی :
وەزیری ڕاگەیاندنی سووریا دەڵێت، ئەمشەو ڕاگەیاندنێکی “گرنگ” هەیە و تێیدا ڕێککەوتن و ئاگربەست لەنێوان سوپای عەرەبی سووریا و هەسەدە ڕادەگەیێنرێت، هەسەدەش بە تەواوی تێکەڵ بە دامەزراوەکانی دەوڵەت دەکرێت.
هەمزە مستەفا، وەزیری ڕاگەیاندنی سووریا بە ئاژانسی هەواڵی فەرمیی سووریا “سانا”ـی ڕایگەیاند، لەدوای کاتژمێر شەشی ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، چاوەڕێی ڕاگەیاندنی گرنگ دەکەن کە پەیوەستە بە ڕێککەوتن لەسەر ڕاگەیاندنی ئاگربەست و تێکەڵبوونەوەی تەواوەتی هەسەدە لەناو دامەزراوەکانی دەوڵەتی سووریا.
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاژانسی هاوار نیوزی نزیک لە هەسەدە بڵاویکردەوە، مەزڵووم عەبدی فەرماندەیی گشتی هەسەدە و ئەحمەد شەرع سەرۆککۆماری سووریا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامداوە و باسیان لە ڕاگەیاندنی ئاگربەست کردووە.
لای خۆیەوە مەزڵووم عەبدی ڕایگەیاندبوو، هەوڵەكانمان بۆ ئاگربەست بەردەوامە و بانگەوازیش بۆ گەلەکەمان دەکەین لە دەوری هێزەکانی هەسەدە کۆببنەوە .

































































