زاری كرمانجی :
ئەبووبەكر كاروانی، سیاسەتمەدار ڕایدەگەیەنێت كە هەرێمی كوردستان وەك قووڵایی ستراتیژیی پارچەكانی دیكەی كوردستان، دەتوانێت ڕۆڵێكی یەكلاكەرەوە لە دۆخی سووریادا بگێڕێت و دەشڵێت “سەرۆك بارزانی توانای چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان ڕۆژئاوا و دیمەشقی هەیە.”
كاروانی جەختی لە گرنگیی ئەو كۆبوونەوەیەی نێوان سەرۆك بارزانی، مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سووریا (هەسەدە) و تۆم بەڕاك، نێردەی ئەمریكا كردەوە و ڕاگەیاند “سەرۆك بارزانی دەتوانێت ڕۆڵێكی كاریگەر و ئەرێنی لە چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان ڕۆژئاوای كوردستان و حكومەتی دیمەشق بگێڕێت.”
لەبارەی كۆبوونەوە زیاتر قسە دەكات و دەڵێ “گرنگیی كۆبوونەوەكە لەوەدایە كە هەرێمی كوردستان خاوەنی تۆڕێكی فراوان و بەهێزی پەیوەندیی هەرێمی و نێودەوڵەتییە، هەولێر دەتوانێت ئەم پەیوەندییانە بخاتە گەڕ بۆ ئەوەی قوربانیدانی كوردانی ڕۆژئاوا بەهەند وەربگیرێت و مافەكانیان پارێزراو بێت.”
ئەبووبەكر كاروانی، لە بەشێكی دیكەی قسەكانی دا جەختی لەوە كردەوە كە پێویستە هەولێر ڕۆڵی ناوەند بگێڕێت بۆ لێكنزیككردنەوەی لایەنەكانی سووریا، چونكە هەرێمی كوردستان بە قووڵایی ستراتیژیی پارچەكانی دیكەی كوردستان دادەنرێت.

































































