زاری كرمانجی-سۆران
عەبدی شێروانی خاوەنی دووكانی مریشك فرۆشی لە ناحیەی دیانا سنووری قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی گووت: ” چەند ڕۆژێكە نرخی مریشكی زیندوو بەشێوەیەكی بەرچاو ڕووی لە دابەزین كردوە، ئەوەش وایكردووە خواستی زیاتری هاووڵاتییان لەسەر كڕینیان هەبێت”.
ئاشكراشی كرد: ” لە ئێستادا نرخی كیلۆیەك مریشكی زیندوو بۆ سەرووی خوار 2400 دینار دابەزیووە، هۆكارەكەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، كە مریشك لە كێڵگەكانی پەلەوەر ڕووی لە زیادبوون كردووە.


































































