شەهلا رەشید- زاری كرمانجی
دوای سەرمابوونی منداڵ دایكان دەیانەوێت بەشێوەیەكی زۆر خێرا منداڵەكانیان چاك ببنەوە، بەڵام لەم حاڵەتەدا پێویستە چی بكرێت لە رێگەی چاودێریكردنی منداڵ و چاكبوونەوە؟
لە كاتی تووشبوون بە هەڵامەت و ئەم نیشانانەی خوارەوە پێویستە سەردانی پزیشك بكرێت، ڕەنگە هۆكاری ئەم حاڵەتە سەرمابوون بێت، كە ئەمەش شتێكی ئاساییە و منداڵێك لەوانەیە چەندین جار لە ماوەی ساڵێكدا تووشی ببێت، هەڵامەتی منداڵ دەتوانێت لەگەڵ پژمین و كۆكەدا بێت و ئەگەری هەیە منداڵەكە لە كاتی خۆراكدان بۆ هەناسەدان لە خواردن بوەستێت، لووتی منداڵەكە گیر دەبێت بەهۆی دەردانی بەڵغەمەوە، خۆت بەدوور بگرە لە بەكارهێنانی ئەو دەرمانانەی خۆت دەدەیە منداڵەكەت بەبێ ئاگاداری پزیشك، چونكە لەوانەیە زیانی پێ بگەیەنیت، بۆ نمونە لە حاڵەتی گیرانی لووتدا، پزیشك لەوانەیە دوای چەند پشكنینێك دەرمان بنووسێت بۆ نەهێشتنی گیرانی لووت، تەنانەت لەم دۆخەشدا پێویستە وریا بێت و زۆرترینی سێ بۆ شەش جار دەرمانەكە بەكاربهێنرێت، كەواتە دایكان لە هەر حاڵەتێكدا پێویستە زۆر بە وریای ئاگاداری منداڵەكانیان بن، ئەگەر لە ماڵەوەش هەر شتێك بەكار بێنن پێویستە پێشتر لێی دڵنیا ببنەوە”.
لە چاودێریكردنی كۆرپەدا، هانی بدە كە شلەمەنی زیاتر بخواتەوە وەك خواردنەوەی شیر، ئاو لەگەڵ ژەمەكانی نانخواردن زیاد بكەن و هەروەها بەشێوەیەكی پێویست پشوو بدات، دەتوانیت شێداركەرەوە بەكاربهێنیت بۆ چاودێریكردنی كۆرپە، حەمامێكی گەرم دەتوانێت یارمەتی كردنەوەی لووت و چاكبوونەوەی بدات، بۆ یارمەتیدانی هەناسەدان و گرنگیدان بە كۆرپە ئەو بەشەی دۆشەكەكە كە دەكەوێتە ژێر سەری لە ئاستێكی بەرزتردا دابنێ، ئەگەر ڕێژەی بەڵغەمی لووت زۆر بوو، دەتوانیت بە بەكارهێنانی دڵۆپی ئاوی خوێ و كوپێكی مژینی لووت ئاوی لێبكەیتەوە بۆ ئەوەی ئاگاداری منداڵەكە بیت، بەڵام سەرنج بدەن لە حاڵەتی ئاوسانی شانەكانی لووت، ئەنجامدانی ئەم كارە ڕەنگە ئازاری منداڵەكە بدات، لەكاتی چاودێریكردنی منداڵەكەدا دڵنیابە لە گرنگیدان بە ماوەی نەخۆشییەكە، ئەو هەڵامەتانەی بەهۆی ڤایرۆسەكانەوە دروست دەبن بەزۆری دوای 5 بۆ 7 رۆژ بە تەواوی چاك دەبنەوە، رەنگە هەڵامەت بە ڤایرۆسێك دەست پێ بكات و بە نەخۆشییەكی بەكتریا كۆتایی بێت كە بە دڵنیاییەوە پێویستی بە سەرنجدان هەیە، بۆیە ئەگەر ماوەی نەخۆشییەكە لە 10 رۆژ تێپەڕی دڵنیابە و راوێژ بە پزیشكی پێویست بكە بۆ ئەوەی ئاگاداری منداڵەكە بێت، لە كاتی تووشبوون بە هەڵامەت و ئەم نیشانانەی خوارەوە پێویستە سەردانی پزیشك بكرێت”.
- تەمەنی كەمتر لە 3 مانگ بوو
- كێشەی هەناسەدان
- نەبوونی ئارەزووی ئاو و خواردن
- بێهێزی و خەواڵوویی
- تای درێژخایەن كە پلەی گەرمی لە سەرووی 38.5 پلە بێت.
- كۆكەی درێژ لەگەڵ بەڵغەم خۆپاراستن و چاودێری منداڵ:
لەبەرئەوەی نەخۆشییە ڤایرۆسییەكان زوو دەگوازرێتەوە، وا باشە منداڵەكەت لەو كەسانە دووربخەیتەوە كە هەڵامەتیان هەیە بۆ ئەوەی لە هەڵامەت بپارێزیت، هەروەها داوا لەو كەسانە بكە كە سەردانی منداڵەكە دەكەن بە باشی دەستیان بشۆن، لەبیرت بێت بەركەوتنی راستەوخۆ یەكێكە لە رێگا باوەكانی گواستنەوەی نەخۆشییەكە و لەوانەیە ببێتە هۆی كێشە لە چاودێریكردنی منداڵەكەدا، لە لایەكی دیكەشەوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا كەمێك قورستر بووە ناسینی نیشانەكانی نێوان هەڵامەت و ئەم نەخۆشییە.
سەرچاوە:
وەرگیراوە لە زانیاری تەندروستی فارسی