شەڕ لە چەند ناوچەی رەقە بەردەوامە و چەكدارانی سووریا دەست بەسەرداگرتنی دوو كێڵگەی نەوتیان راگەیاند.
ئاژانسی ڕۆیتەرز ئەمڕۆ یەكشەم 18ـی كانوونی دووەم بە پشت بەستن بە چەند سەرچاوە لە سووریا ڕای گەیاند، سوپای سووریا كێڵگەی نەوتی عومەر كە گەورەترین كێڵگەی نەوتی وڵاتەكەیە، لەگەڵ كێڵگەی گازی كۆنیكۆی لە دێرەزوور كۆنترۆڵ كرد.
لە هەواڵەكە روونكراوەتەوە” بەهۆی شەرەكانەوە دوو پردی پەڕینەوە لەسەر رووباری فورات تەقێنراونەتەوە، هاوكات شەڕ و پێكدادان بەردەوامیی هەیە.
ئاژانسی فەرمیی سووریا (سانا) رای گەیاندووە، سوپای سووریا كەمتر لە پێنج كیلۆمەتر لە دەروازەی رۆژئاوای شاری رەقەوە دوورە.

































































