مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
سەرۆكی فەرەنسا بە فەرمی هەڵوێستی خۆی لەبارەی داهاتووی سووریا ڕاگەیاند و تێكەڵكردنی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) بە سەقامگیری و پاراستنی یەكپارچەیی خاكی ئەو وڵاتە ناو دەبات و دەشڵێت”هەسەدە شان بە شانی ئێمە شەڕی داعشی كردووە،”
ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس پەیامێكی بڵاو كردەوە لە پەیامەكەیدا داوای ڕاگرتنی دەستبەجێی هێرشەكانی حكومەتی دیمەشق دەكات و هۆشداریش دەدات كە بەردەوامبوونی ئەو ڕێچكە سەربازییە لە لایەن ئەورووپاوە پشتگیری ناكرێت.
ماكرۆن جەخت لەوەش دەكاتەوە كە شەڕكردن دژی ئەو هێزانەی شانبەشانی هاوپەیمانان ڕووبەڕووی ڕێكخراوی داعش بوونەتەوە، كارێكی نادروستە و حكومەتی سووریا پێویستە پەنا بۆ گفتوگۆ و چارەسەری سیاسی ببات.

































































