فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (CENTCOM) ڕایگەیاند: ئێمە پێشوازی لەهەوڵە بەردەوامەکانی هەموو لایەنەکانی سوریا دەکەین بۆ ڕێگریکردن لەپەرەسەندن و بەدواداچون بۆ چارەسەر لەڕێگەی دیالۆگەوە.
براد کوپەر لەڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت” داوا لەهێزەکانی حکومەتی سوریا دەکەین سەرجەم ئۆپەراسیۆنە هێرشبەرییەکانیان لەناوچەی نێوان حەلەب و تەبقە ڕابگرن”.
ئەم فەرماندەیەی باڵای ئەمریكا ڕونیشیکردەوە” بەردەوامی چالاکییە بەهێزەکان دژ بەداعش و فشارە سەربازییە بەردەوامەکان پێویستی بەهەوڵی هاوبەشی هاوبەشەکانی سوریا هەیە، بەهەماهەنگی لەگەڵ ئەمریکاو هێزەکانی هاوپەیمانان.
زیاتر روونیكردۆتەوە “ڕاوەدوونانی تووندی داعش و بەردەوامبوونی فشارە سەربازییەکان، پێویستی بەکاری تیمەکان هەیە لەنێوان هاوبەشە سورییەکان و هەماهەنگی لەگەڵ ئەمریکاو هێزەکانی هاوپەیمانان. سوریایەکی ئاشتیخواز لەگەڵ خۆی و دراوسێکانیدا، بنەمایەکی سەرەکییە بۆ ئاشتی و سەقامگیری لەتەواوی ناوچەکەدا”.


































































