پشتیوان كەریم – زاری كرمانجی :
نەوت فرۆشێكی سەنتەری قەزای ناوەندی سۆران، لە بارەی نرخی نەوتی سپی ماڵان بۆ زاری كرمانجی دەڵێت:” ماوەی چەند رۆژێکە نرخی نەوتی سپی لەبازاڕەکانی نەوت فرۆشاندا رووی لە هەڵکشان کردووە چەند جۆرێک نەوتیش دەفرۆشرێت.
مەغدید ئۆمەراوەيی نەوت فرۆش، ئەوەشی خستە ڕوو:” لە ئێستادا نرخی یەك بەرمیل نەوتی بێجی لە 260 هەزار دینارە و نرخی یەک بەرمیل نەتی بەغدا بە 255هەزار دینار نەوتی سێی بازیانیش بە 245هەزار دینار دەفرۆشرێت، هاوکات هەر لیترێک نەوت 1100بۆ 1200دینار دەفرۆشرێت لەبازاڕدا.
مەغدید ئۆمەراوەيی ئاشکراشیکرد:” ماوەی دوو رۆژە بەهۆی هاتنی شەپۆڵی باران بارین و سەرمان خواست لەسەر نەوت رووی لە زیاد بوون کردووە”.