مستەفا دۆلەمەری- زاری کرمانجی:
مریشک فرۆشێک سەبارەی بە بەرزبوونەوەی نرخی مریشک بە زاری کرمانجی راگەیاند :” ماوەیەک لهمهوبهر نرخی كیلۆی مریشکی زیندوو تا ٤٥٠٠ دینار بەرز بووەوە، بەڵام ئێستا کەمێک دابەزیووەو بۆتە ٣٥٠٠ دینار، بەمەش تا ئێستا نرخێكی جێگری نییە”.
زیرەک حارس، خاوەن دوكانی مریشک فرۆشی لە شاری سۆران، دەشڵێت:” هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی مریشکی زیندوو، دەگەرێتهوه بۆ ئهوهی رەوانەی شارەكانی عێڕاق دەكرێت، هەروەها خاوەن كێڵگەكانی پەلەوەر هۆكارەكەی بۆ گرانی نرخی پێداویستییەكانی بەخێوكردنی مریشك دەگەڕێنەوە”.
حەکیم عەبدوڵا، جێگری بەرێوەبەڕی گشتی کشتوکاڵی سۆران، لەم بارەیەوە بە زاری کرمانجی راگەیاند:” بەرز بونەوەو نزبوونەوەی نرخی مریشک لە ژێر دەسەڵاتی ئێمە دانیە چونکە پێداویستی و (حەلەف) بۆ خاوەن كێڵگەكانی مریشك دابین ناكەین.